Check out the new design

Terjemahan makna Alquran Alkarim - Terjemahan Al-Mukhtaṣar fī Tafsīr Al-Qur`ān Al-Karīm ke bahasa Kurdi * - Daftar isi terjemahan


Terjemahan makna Surah: Maryam   Ayah:
رَّبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَا فَٱعۡبُدۡهُ وَٱصۡطَبِرۡ لِعِبَٰدَتِهِۦۚ هَلۡ تَعۡلَمُ لَهُۥ سَمِيّٗا
پەروەردگار و بەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەیشی لە نێوانیاندایە، پادشا و ھەڵسوڕێنەری ھەردووکیان وە ئەوەیشی لە نێوان ئاسمانەکان و زەویدایە، بەتەنھا ھەر ئەو بپەرستە، چونکە ھەر ئەو شایستەی پەرستنە، وە لەسەر پەرستنی ئەویش دامەزراوبە، ئەو خوایە ھاوتا و ھاوشێوەی نییە کە ھاوبەشی ئەو بێت لەپەرستندا.
Tafsir berbahasa Arab:
وَيَقُولُ ٱلۡإِنسَٰنُ أَءِذَا مَا مِتُّ لَسَوۡفَ أُخۡرَجُ حَيًّا
ئەو بێباوەڕانەی کە نکۆڵی لە زیندووبوونەوە دەکەن بە گاڵتە و لاقرتی پێکردنەوە دەڵێن: ئایا ئەگەر من مردم جارێکی تر لەگۆڕەکەم دێمە دەرەوە و زیندوو دەکرێمەوە؟! بێگومان ئەمە زۆر دوورە.
Tafsir berbahasa Arab:
أَوَلَا يَذۡكُرُ ٱلۡإِنسَٰنُ أَنَّا خَلَقۡنَٰهُ مِن قَبۡلُ وَلَمۡ يَكُ شَيۡـٔٗا
ئەوەی نکۆڵی لە زیندووبوونەوە دەکات، ئایا بیری لەوە نەکردوەتەوە بێگومان ئێمە سەرەتا ئەومان بەدیھێنا، پێشتر ھیچ شتێک نەبوو باس بکرێت، خوای گەورە بەڵگەی بەدیھێنانی یەکەمجار دەھێنێتەوە بۆ ڕاستی و دروستی بەدیھێنانەوەی دووەمجاری پاش مردن، کە ئەمەی دووەمیان ئاسانترە (بە پێوەری مرۆڤ ، نەک بە پێوەری خوای گەورە، چونکە ھەموو شتێک لای ئەو ئاسانە و گران و قورس نییە).
Tafsir berbahasa Arab:
فَوَرَبِّكَ لَنَحۡشُرَنَّهُمۡ وَٱلشَّيَٰطِينَ ثُمَّ لَنُحۡضِرَنَّهُمۡ حَوۡلَ جَهَنَّمَ جِثِيّٗا
سوێند بێت بەپەروەردگارت - ئەی پێغەمبەر- ، جارێکی تر لە گۆڕەکانیان دەریان دەھێنین بەھاوڕێیەتی ئەو شەیتانانەی گومڕایان کردن ئەمجار بەڕێیان دەکەین بۆ گۆڕەپانی کۆبوونەوە (مەحشەر)، پاشان لەوێشەوە بەسەر چۆکدا دەخرێن و بەزەلیلی بۆ ناو دەرگاکانی دۆزەخ ملکێش دەکرێن.
Tafsir berbahasa Arab:
ثُمَّ لَنَنزِعَنَّ مِن كُلِّ شِيعَةٍ أَيُّهُمۡ أَشَدُّ عَلَى ٱلرَّحۡمَٰنِ عِتِيّٗا
پاشان لەناو ھەر تاقم و کۆمەڵێک بەتوندی کەسانێک دەردەھێنین کە لەھەموان سەرکەشتر و گومڕاتر بوون، ئەوانیش سەرکردە و سەرۆکەکانیان بوون.
Tafsir berbahasa Arab:
ثُمَّ لَنَحۡنُ أَعۡلَمُ بِٱلَّذِينَ هُمۡ أَوۡلَىٰ بِهَا صِلِيّٗا
پاشان ئێمە زاناترین بەوانەی کە بۆ سووتان و سزای ئازارە سەختەکەی شایستەی چوونە ناو دۆزەخن.
Tafsir berbahasa Arab:
وَإِن مِّنكُمۡ إِلَّا وَارِدُهَاۚ كَانَ عَلَىٰ رَبِّكَ حَتۡمٗا مَّقۡضِيّٗا
- ئەی خەڵکینە - بزانن ھەموو کەسێک لە ئێوە دەبێت بەسەر ئەو پردەی لەسەر ئاگری دۆزەخ ھەیە بڕوات، ئەو تێپەڕ بوونەیش بڕیارێکە و خوای گەورە داویەتی، بەھیچ شێوەیەک فەرمانی خوا نادرێتە دواوە.
Tafsir berbahasa Arab:
ثُمَّ نُنَجِّي ٱلَّذِينَ ٱتَّقَواْ وَّنَذَرُ ٱلظَّٰلِمِينَ فِيهَا جِثِيّٗا
پاش ئەو تێپەڕ بوون و ڕۆیشتنە بەسەر (صراط) دا، ئەوانەی کە گوێڕایەڵی فەرمانەکانی خوا بوون و دوور کەوتونەتەوە لە سەرپێچییەکانی لە ئاگری دۆزەخ ڕزگاریان دەکەین، وە ئەو کەسانەیش کە ستەمکار و بێباوەڕ بوون وازیان لێدەھێنین دەستە و ئەژنۆ لە ئاگری دۆزەخدا بمێننەوە، وە بە ھیچ شێوەیەک ناتوانن لێی ڕاکەن و ڕزگاریان بێت لێی.
Tafsir berbahasa Arab:
وَإِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتُنَا بَيِّنَٰتٖ قَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لِلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَيُّ ٱلۡفَرِيقَيۡنِ خَيۡرٞ مَّقَامٗا وَأَحۡسَنُ نَدِيّٗا
ھەرکاتێک ئەو ئایەت و نیشانە و بەڵگە ڕوونانەی کە ناردومانەتە خوارەوە بۆ سەر پێغەمبەرەکەمان بە سەریاندا بخوێنرێتەوە، ئەو کاتە بێباوەڕان بە باوەڕداران دەڵێن: ئایا کام لەم دوو دەستە و تاقمە (ئێمە و ئێوە) لە دونیادا ژیانی خۆشتر و کۆڕ و کۆبوونەوە و جێگا و ڕێگای باشترە، ئێمە یان ئێوە ؟
Tafsir berbahasa Arab:
وَكَمۡ أَهۡلَكۡنَا قَبۡلَهُم مِّن قَرۡنٍ هُمۡ أَحۡسَنُ أَثَٰثٗا وَرِءۡيٗا
لە پێش ئەم بێباوەڕانە، ئەوانەی فەخر و شانازی دەکەن بەسەروەت و سامان و ماڵ و جێگا و ڕێگایانەوە، چەندەھا ئوممەت و کۆمەڵانی ترمان لەناو برد کە لەمانە زیاتر سامان و ماڵ و جێگا و ڕێگایان ھەبوو، وە لەمانە کەشخەتر بوون لە جلوبەرگ خۆشگوزەرانیدا.
Tafsir berbahasa Arab:
قُلۡ مَن كَانَ فِي ٱلضَّلَٰلَةِ فَلۡيَمۡدُدۡ لَهُ ٱلرَّحۡمَٰنُ مَدًّاۚ حَتَّىٰٓ إِذَا رَأَوۡاْ مَا يُوعَدُونَ إِمَّا ٱلۡعَذَابَ وَإِمَّا ٱلسَّاعَةَ فَسَيَعۡلَمُونَ مَنۡ هُوَ شَرّٞ مَّكَانٗا وَأَضۡعَفُ جُندٗا
- ئەی پێغەمبەری خوا - بڵێ: ھەر کەسێک لە گومڕایی خۆیدا بتلێتەوە، ئەوا خوای بەخشندە و میھرەبانیش مۆڵەتی دەدات تاوەکو زیاتر سەرگەردان و گومڕا ببێت، تا ئەو کاتەی بەچاوی خۆیان ئەو بەڵێنانە دەبینن کە خوای گەورە پێیداون بەسزادانیان لە دونیا، یان بە دواخستنی بۆیان لە ڕۆژی قیامەتدا ، جا ئەو کاتە دەزانن کێ شوێن و جێگای خراپترە وە کێ سوپا و لەشکری لاوازترە ، دەستە و تاقمی بێباوەڕان یان دەستە و تاقمی باوەڕداران ؟
Tafsir berbahasa Arab:
وَيَزِيدُ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ٱهۡتَدَوۡاْ هُدٗىۗ وَٱلۡبَٰقِيَٰتُ ٱلصَّٰلِحَٰتُ خَيۡرٌ عِندَ رَبِّكَ ثَوَابٗا وَخَيۡرٞ مَّرَدًّا
لە بەرامبەر ئەو مۆلەتەی خوای گەورە داویەتی بەوانە تاوەکو زیاتر سەرگەردان و گومڕابن، خوای گەورە ئەوانەی ئەھلی ھیدایەت و ڕێنمونی بوون بەباوەڕ و تاعەت و گوێڕایەڵی زیاتر ھیدایەتیان دەدات و ڕێنمونیان دەکات، وە ئەو کردەوە چاکانەی دەبنە مایەی بەختەوەری ھەتا ھەتایی، بەسوودترە بۆ پاداشتدانەوە لای پەروەردگارت - ئەی پێغەمبەری خوا- ، وە چاکترین سەرەنجام و گەڕانەوەیشە بۆ لای ئەو.
Tafsir berbahasa Arab:
Beberapa Faedah Ayat-ayat di Halaman Ini:
• على المؤمنين الاشتغال بما أمروا به والاستمرار عليه في حدود المستطاع.
لەسەر باوەڕداران پێویستە خۆیان سەرقاڵ بکەن بەوەی خوای گەورە فەرمانی پێکردوون، لە سنوری تاقەت و ھێز و توانای خۆیاندا.

• وُرُود جميع الخلائق على النار - أي: المرور على الصراط، لا الدخول في النار - أمر واقع لا محالة.
ھەرچی بەدێھێنراوی خوای گەورە ھەیە دەبێت بەسەر ئەو پردەی بەسەر دۆزەخدا ڕاخراوە بڕوات، نەک چوونە ناو ئاگری دۆزەخ، ئەوەیش دەبێت ھەر ببێت و ھیچ شتێک نابێتە ڕێگر لە ئاستیدا.

• أن معايير الدين ومفاهيمه الصحيحة تختلف عن تصورات الجهلة والعوام.
پێوەرەکانی ئاین و تێگەیشتن لە چەمکە ڕاست و دروستەکانی، جیاوازە لەبۆچوون و ڕوانگەی کەسانی نەفام ونەخوێندەوار.

• من كان غارقًا في الضلالة متأصلًا في الكفر يتركه الله في طغيان جهله وكفره، حتى يطول اغتراره، فيكون ذلك أشد لعقابه.
ھەر کەسێک نوغرۆ بوو بێت لە گومڕایی و سەرگەردانی و ڕۆچوبێت لە بێباوەڕیدا، ئەوە خوای گەورە وازی لێ دەھێنێت لەو سەرکەشی و گومڕایی و بێباوەڕیەی خۆیدا بتلێتەوە، تاوەکو یاخی بوون و سەرکەشیەکەی درێژە دەکێشێت، ئەو کاتە سزا و تۆڵەکەیشی توندتر و قورستر دەبێت.

• يثبّت الله المؤمنين على الهدى، ويزيدهم توفيقًا ونصرة، وينزل من الآيات ما يكون سببًا لزيادة اليقين مجازاةً لهم.
خوای گەورە باوەڕداران لەسەر ھیدایەت و ڕێنومایی خۆی جێگیر و چەسپاو دەکات، وە زیاتر تەوفیقیان دەدات و سەریان دەخات، وەک پاداشتێکیش بۆیان ئەو ئایەت و بەڵگە و نیشانانەیان بۆ دادەبەزێنیت کە زیاتر یەقین و دڵنیاییان بۆ زیاد دەکات لەسەر باوەڕەکەیان.

 
Terjemahan makna Surah: Maryam
Daftar surah Nomor Halaman
 
Terjemahan makna Alquran Alkarim - Terjemahan Al-Mukhtaṣar fī Tafsīr Al-Qur`ān Al-Karīm ke bahasa Kurdi - Daftar isi terjemahan

Diterbitkan oleh Markaz Tafsīr Li Ad-Dirasāt Al-Qur`āniyyah.

Tutup