Check out the new design

કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુર્દી ભાષામાં અલ્ મુખતસર ફી તફસીરિલ્ કુરઆનીલ્ કરીમ કિતાબનું અનુવાદ * - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા


શબ્દોનું ભાષાંતર સૂરહ: અલ્ કલમ   આયત:
إِنَّا بَلَوۡنَٰهُمۡ كَمَا بَلَوۡنَآ أَصۡحَٰبَ ٱلۡجَنَّةِ إِذۡ أَقۡسَمُواْ لَيَصۡرِمُنَّهَا مُصۡبِحِينَ
ئێمە ئەو بت پەرست موشریكانەمان تاقیکردەوە بە وشكەساڵی و-قات وقڕی- برسێتی، ھەروەک چۆن خاوەن باخەکانمان تاقیکردەوە، کاتێک کە سوێندیان خوارد بەرەبەیان زوو بچن بەرەکەی لێبکەنەوە هەتاوەكو بەشی ھەژارانی لێنەدەن (ئەو باخانە ھی پیاوێکی خێرۆمەندی چاک بوو، تا خۆی لەژیاندا بوو ھەمیشە یارمەتی ھەژارانی لێدەدا، بەڵام کاتێک کە مرد وکوڕەکانی ھاتن بەو شێوەیە نەمان وخێریان لێ نەدەکرد).
અરબી તફસીરો:
وَلَا يَسۡتَثۡنُونَ
لەسوێندەکانیاندا ھیچ شتێکیان جوودا نەکردەوە بەوەی بڵێن (إن شاء اللە).
અરબી તફસીરો:
فَطَافَ عَلَيۡهَا طَآئِفٞ مِّن رَّبِّكَ وَهُمۡ نَآئِمُونَ
ئەمجا ئاگرێك لەلایەن پەروەردگارەوە ھات بەسەر باخەکەدا، لەکاتێکدا ئەوان خەوتبوون، نەیانتوانی ئاگرەکەی لێ دوور بخەنەوە.
અરબી તફસીરો:
فَأَصۡبَحَتۡ كَٱلصَّرِيمِ
ئەمجا وەک شەوی تاریکی لێھات، یان وەک باخێکی ڕنراوی لێھات، کە ھیچ بەروبوومی پێوە نەما.
અરબી તફસીરો:
فَتَنَادَوۡاْ مُصۡبِحِينَ
ئەمجا بەیانی زوو یەکتریان بانگ کرد.
અરબી તફસીરો:
أَنِ ٱغۡدُواْ عَلَىٰ حَرۡثِكُمۡ إِن كُنتُمۡ صَٰرِمِينَ
ووتیان: کە ھەستن زوو بچن بۆ سەر باخ وکیڵگەکانتان، پێش ئەوەی ھەژاران بگەنە لاتان ئەگەر ئەتانەوێت بەروبوومەکەی بڕنن.
અરબી તફસીરો:
فَٱنطَلَقُواْ وَهُمۡ يَتَخَٰفَتُونَ
ئەوجا کەوتنە ڕێ بەرەو باخ وکیڵگەکانیان ولەناو یەکدا بەچپە بەیەکیان دەووت.
અરબી તફસીરો:
أَن لَّا يَدۡخُلَنَّهَا ٱلۡيَوۡمَ عَلَيۡكُم مِّسۡكِينٞ
بەیەکیان دەووت: ووریابن ئەمڕۆ ھیچ ھەژار ونەدارێک لەناو باخەکەدا نەیەت بەسەرتاندا (بۆ داواکردن ویارمەتیدان).
અરબી તફસીરો:
وَغَدَوۡاْ عَلَىٰ حَرۡدٖ قَٰدِرِينَ
بەیانی زۆر زوو دەرچوون بۆ ناو باخەکەیان خۆیان یەکلایی کردەوە کە ھەژاران بێبەش بکەن.
અરબી તફસીરો:
فَلَمَّا رَأَوۡهَا قَالُوٓاْ إِنَّا لَضَآلُّونَ
کە باخەکەیان بینی بەو شێوەیە سوتا بوو ھەموویان ووتیان: بەڕاستی ئێمە ڕێگامان وون کردووە ئەمە باخەکەی ئێمە نییە.
અરબી તફસીરો:
بَلۡ نَحۡنُ مَحۡرُومُونَ
پاشان کە زانییان ڕێگایان وون نەکردووە، ووتیان: ئێمە بەش بڕاو کراوین، بەھۆی ئەوەی خۆمان یەکلایی کردەوە کە بەشی ھەژاران ونەدارانی لێنەدەین.
અરબી તફસીરો:
قَالَ أَوۡسَطُهُمۡ أَلَمۡ أَقُل لَّكُمۡ لَوۡلَا تُسَبِّحُونَ
کوڕە چاک وباشەکەیان پێی ووتن: کاتێک خۆتان یەکلایی کردەوە کە بەشی ھەژاران ونەدارانی لێنەدەن؛ من پێم نەووتن: بۆ چی یاد وسوپاسی اللە -سبحانه وتعالى- ناکەن وتەوبە ناکەن وبۆ لای ناگەڕێنەوە؟!
અરબી તફસીરો:
قَالُواْ سُبۡحَٰنَ رَبِّنَآ إِنَّا كُنَّا ظَٰلِمِينَ
ئەمجا ووتیان: پاک وبێگەردی بۆ پەروەردگارمان (کە ستەم لەکەس ناکات) بێگومان ئێمە خۆمان ستەممان لەخۆمان کرد، کاتێک بڕیارماندا لە بەرووبومی باخ وبێستانەکەمان بەشی ھەژاران ونەدارانی لێنەدەین.
અરબી તફસીરો:
فَأَقۡبَلَ بَعۡضُهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖ يَتَلَٰوَمُونَ
پاشان ڕوویان کردە یەکتری بەسەرزەنشت ولۆمەی یەکتری کردنەوە.
અરબી તફસીરો:
قَالُواْ يَٰوَيۡلَنَآ إِنَّا كُنَّا طَٰغِينَ
بەپەشیمانیەوە ووتیان: تیاچوون بۆ ئێمە بەڕاستی ئێمە لە اللە -سبحانه وتعالى- سنوورمان تێپەڕاند (یاخی بووین)، کاتێک ھەژارانمان بێبەش کرد لەمافی خۆیان.
અરબી તફસીરો:
عَسَىٰ رَبُّنَآ أَن يُبۡدِلَنَا خَيۡرٗا مِّنۡهَآ إِنَّآ إِلَىٰ رَبِّنَا رَٰغِبُونَ
ئومێدمان وایە پەروەردگارمان لەو باخە باشترمان بداتێ، بەڕاستی ئێمە ھیوامان ھەر بە پەروەردگاری خۆمانە، داوای لێبووردن وخێر وچاکەی لێدەکەین.
અરબી તફસીરો:
كَذَٰلِكَ ٱلۡعَذَابُۖ وَلَعَذَابُ ٱلۡأٓخِرَةِ أَكۡبَرُۚ لَوۡ كَانُواْ يَعۡلَمُونَ
وەکو ئەم سزایە، سزای بێبەشکردن لە ڕزق وڕۆزی تووشی ھەموو سەرپێچیکارێک دەکەین. وە سزای دواڕۆژ زۆر سەختتر وگەورەترە، ئەگەر بزانن چەندێک سەخت وبەردەوام دەبێت.
અરબી તફસીરો:
إِنَّ لِلۡمُتَّقِينَ عِندَ رَبِّهِمۡ جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ
بەڕاستی کەسانی لە خواترس -تەقوادار- ؛ ئەوانەی فەرمانەکانی پەروەردگار جێبەجێ دەکەن ودووریش دەکەونەوە لەڕێگریەکان لەلای پەروەردگاریان بەھەشت وباخاتی پڕ لە ناز ونیعمەتی نەبڕاوەیان بۆ ھەیە.
અરબી તફસીરો:
أَفَنَجۡعَلُ ٱلۡمُسۡلِمِينَ كَٱلۡمُجۡرِمِينَ
ئایا ئێمە مسوڵمانان وبێباوەڕان وەک یەک دادەنێین وحسێبیان بۆ دەکەین، ھەروەک بت پەرست وموشریکەکانی مەککە وایان دەزانی (بانگەشەى بۆ دەکەن)؟!
અરબી તફસીરો:
مَا لَكُمۡ كَيۡفَ تَحۡكُمُونَ
-ئەی بت پەرست وموشریکەکان- ئەوە چیتانه چۆن حوکم وبڕیارێکی ستەمکارانەی ناڕێکی لەو شێوەیە دەدەن؟!
અરબી તફસીરો:
أَمۡ لَكُمۡ كِتَٰبٞ فِيهِ تَدۡرُسُونَ
ئایا پەیامێکی -کتێبێکی- ئاسمانیتان ھەیە کە یەکسانی نێوان گوێڕایەڵ وسەرپێچکاری تێدا بخوێننەوە؟!
અરબી તફસીરો:
إِنَّ لَكُمۡ فِيهِ لَمَا تَخَيَّرُونَ
ھەرچیەکتان بوێت لەو کتێبەدا بەئارەزووی خۆتان تێیدا ھەڵیبژێرن بۆ خۆتان لەدواڕۆژدا.
અરબી તફસીરો:
أَمۡ لَكُمۡ أَيۡمَٰنٌ عَلَيۡنَا بَٰلِغَةٌ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ إِنَّ لَكُمۡ لَمَا تَحۡكُمُونَ
یان پەیمانی بەھێزتان بەسەرمانەوە ھەیە کە بەسوێند دڵنیاتان کردبێتەوە وناوەڕۆکەکەی ئەوە بێت کە ھەرچی ئێوە بۆ خۆتانی بڕیار بدەن بتاندرێتێ؟!
અરબી તફસીરો:
سَلۡهُمۡ أَيُّهُم بِذَٰلِكَ زَعِيمٌ
-ئەی پێغەمبەر- لەوانە بپرسە کە ئەمە دەڵێن: بزان کامیان زامنی ئەم کارە دەکەن؟
અરબી તફસીરો:
أَمۡ لَهُمۡ شُرَكَآءُ فَلۡيَأۡتُواْ بِشُرَكَآئِهِمۡ إِن كَانُواْ صَٰدِقِينَ
یاخود ئایا شەریک وھاوبەشیان ھەیە لەم بڕیارەیاندا کە بتوانن لەپاداشتدا خۆیان یەکسان بکەن لەگەڵ باوەڕداراندا؟! دەی ئەگەر وایە با شەریکەکانیان -هاوبەشەکانیان- بھێنن بۆ ھاوکاریان ئەگەر ڕاست دەکەن ئەوان لەگەڵ باوەڕداراندا یەکسانن لەپاداشت وەرگرتنەوەدا.
અરબી તફસીરો:
يَوۡمَ يُكۡشَفُ عَن سَاقٖ وَيُدۡعَوۡنَ إِلَى ٱلسُّجُودِ فَلَا يَسۡتَطِيعُونَ
ڕۆژێ قیامەت ناڕەحەتیەکان ئاشکرا دەبن و پەروەردگارمان لاقی -ساقی- خۆی دەردەخات، ھەموو خەڵکی بانگ دەکرێن بۆ سوژدە بردن، باوەڕداران سوژدە دەبەن، وبێباوەڕان ودووڕووەکان دەمێننەوە ناتوانن سوژدە ببەن، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (یکشف ربنا عن ساقە، فیسجد لە کل مؤمن ومؤمنة، ویبقی من کان یسجد فی الدنیا ریاءً وسمعة فیذھب لیسجد، فیعود ظھرە طبقاً واحدا) [رواه البخاري] واتە : (لەو ڕۆژەدا پەروەردگارمان لاقی خۆی دەردەخات، جا ھەموو پیاو وئافرەتێکی ئیماندار سوژدەی بۆ دەبات، وە ئەوەی لە دونیادا لەبەر ڕوپامایی وناوبانگ سوژدەی بۆ بردووە دەمێنێتەوە، دەچێت سوژدە ببات، پشتی ڕەق دەوەستێت وناتوانێت سوژدە بەرێت)، جا دەرکەوتنی لاقی پەروردگار بە چ شێوەیەکە ئێمە وەک سەلەف دەڵێین باوەڕمان پێی ھەیە وەک ئەوەی ھاتووە، لەگەڵ ئەوەشدا شێوە وپۆنیەتی نازانین، پرسیار کردنیش سەبارەتی -بیدعەیە-، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ناخۆشی وناڕەحەتی ئەو ڕۆژە.
અરબી તફસીરો:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• منع حق الفقير سبب في هلاك المال.
نەدانی مافی هەژاران هۆكاری تیاچوونی ماڵ وسەروەت وسامانە.

• تعجيل العقوبة في الدنيا من إرادة الخير بالعبد ليتوب ويرجع.
پەلە كردن لەسزادانی كەسی گوناهبار لەدونیادا بەڵگەیە لەسەرئەوەی الله -سبحانه وتعالى- خواستی -ئیرادەتی- خێری هەیە بۆ بەندەكەی هەتاوەكو تەوبە بكات وبگەڕێتەوە بۆ لای پەروەردگار.

• لا يستوي المؤمن والكافر في الجزاء، كما لا تستوي صفاتهما.
باوەڕدار وبێباوەڕ لەپاداشت وەرگرتندا وەك یەك نین، هەروەكو چۆن سیفەت وڕەوشت وئاكاریشیان وەکو یەك نییه.

 
શબ્દોનું ભાષાંતર સૂરહ: અલ્ કલમ
સૂરહ માટે અનુક્રમણિકા પેજ નંબર
 
કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુર્દી ભાષામાં અલ્ મુખતસર ફી તફસીરિલ્ કુરઆનીલ્ કરીમ કિતાબનું અનુવાદ - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા

તફસીર લિદ્ દિરાસતીલ્ કુરઆનિયહ કેન્દ્ર દ્વારા પ્રકાશિત.

બંધ કરો