Check out the new design

Firo maanaaji al-quraan tedduɗo oo - Eggo e haala Kurdiya wonande deftere Firo Alkur'aana raɓɓinaango. * - Tippudi firooji ɗii


Firo maanaaji Simoore: Simoore Jinneeji (Baralli)   Aaya:

الجن

Ina jeyaa e payndaale simoore ndee:
إبطال دين المشركين، ببيان حال الجنّ وإيمانهم بعد سماع القرآن.
پوچەڵکردنەوەى ئاینی موشریکەکان ئەمیش بە ڕوونکردنەوەى حاڵی جنۆکەکان و باوەڕهێنانیان لەپاش بیستنی قورئان.

قُلۡ أُوحِيَ إِلَيَّ أَنَّهُ ٱسۡتَمَعَ نَفَرٞ مِّنَ ٱلۡجِنِّ فَقَالُوٓاْ إِنَّا سَمِعۡنَا قُرۡءَانًا عَجَبٗا
ھۆی ھاتنە خوارەوەی سەرەتاکانی ئەم سورەتە، بوخاری و موسلیم لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای اللە تەعالایان لێبێێت- گێڕاویانەتەوە کە دەڵێت: پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- لەگەڵ کۆمەڵێک لە ھاوەڵانیدا ڕۆیشت بەرەو بازاڕ (عوکاز:عُکاظ) شەیتانەکانیش (لە جنۆکەکان) لەوەرگرتنی ھەواڵی ئاسمان بەرگری کرابوون، تیرە ئەستێرەیان بۆ دەھاوێژرا، بۆیە گەڕانەوە جا (ھۆزەکەیان) ووتیان: ئەوە چیتانە بۆ گەڕانەوە؟ ئەوانیش ووتیان، ڕێگای ھەواڵ وەرگرتنی ئاسمانمان لێ گیراوە، وە تیرە ئەستێرەمان بۆ دەھاوێژرێ، ووتیان: دەبێت شتێک ڕووی دابێت کە بووەتە بەبەربەست لە ڕێی ئێوەدا کە ھەواڵی ئاسمان بزانن، کەواتە بڕۆن گشت خۆڕھەڵات وخۆرئاوا لە زەوی دا بگەڕێن وسەرنج بدەن بزانن چ شتێک ڕووی داوە، ئەوانیش ڕۆشتن بە ھەموو خۆرھەڵات وخۆرئاوای زەوی دا گەڕان، سەرنجیان دەدا تا بزانن چ شتێک بەربەستە لە بەردەمیاندا کە ناتوانن ھەواڵی ئاسمان بزانن. (عبدالله) دەڵێ: ئەنجا ئەوانەیان کە ڕوو بە تیھامە ڕۆشتن، لە نەخلەدا چوونە خزمەت پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- کە دەیویست بڕوات بۆ بازاڕی (عوکاز:عُکاظ) لەو کاتەدا پێشنوێژی نوێژی بەیانی بۆ ھاوەڵانی دەکرد، جنۆکەکان کاتێ گوێیان لە قورئان بوو گوێ بیستی بوون، ئەوسا ووتیان، ئائەمەیە بۆتە بەربەست لە نێوان ئێوە وھەواڵی ئاسماندا، ئەمجا لەو شوێنەوە گەڕانەوە بۆ لای ھۆزەکەیان ووتیان: ئەی ھۆزەکەمان [إِنَّا سَمِعْنَا قُرْآناً عَجَباً، یهدي إِڵی الرُّشْدِ فَآمَنَّا بِەِ ولن نُّشْڕکَ بِرَبِّنَا ڕَحَداً] وە اللە -تەعالایش- ئەم ئایەتەی: [قُلْ أوحِێ إِلیَّ أأنَّەُ اسْتَمَعَ نَفَرٌ مِّنَ الْجِنِّ] دابەزاند بۆ پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم-، واتا: -ئەی پێغەمبەر- بەئومەتەکەت بڵێ: اللە -تەعالا- نیگا (وەحی) بۆ کردووم کە بێگومان دەستەیەک لە جنۆکەکان گوێیان گرتووە لە قورئان خوێندنەوەم لەشیوی (نەخلە) ئەمجا کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قورئان خوێندنەکەى تەواو کرد، جنۆکەکان ڕۆشتنەوە بۆ لای ھۆزەکەیان وپێیان ووتن: بەڕاستی ئێمە گوێ بیستی خوێندنەوەی ووتەیەکی سەرسوڕھێنەر بووین لە ڕوونکردنەوە وڕەوانبێژیدا.
Faccirooji aarabeeji:
يَهۡدِيٓ إِلَى ٱلرُّشۡدِ فَـَٔامَنَّا بِهِۦۖ وَلَن نُّشۡرِكَ بِرَبِّنَآ أَحَدٗا
ئەو وتە وگوفتارەی بیستمان ھیدایەت وڕێنمونی ھەمووان دەکات بۆ ڕێگای ڕاست وژیری وتێگەیشتن، بۆ ھەق وڕاستی لە بیروباوەڕ وگوفتار وکرداردا، و ئێمەش باوەڕمان پێھێنا، ھەرگیز کەسیش ناکەینە ھاوەڵ وشەریک بۆ ئەو پەروەردگارمان كە ئەم قورئانەی دابەزاند.
Faccirooji aarabeeji:
وَأَنَّهُۥ تَعَٰلَىٰ جَدُّ رَبِّنَا مَا ٱتَّخَذَ صَٰحِبَةٗ وَلَا وَلَدٗا
وە باوەڕمان ھێنا بەوەى بەڕاستی بەرز وبڵندە گەورەیی ومەزنی وشکۆداریی پەرورەدگارمان، ئەو زاتە پیرۆزە ھیچ ھاوسەر ومناڵ ونەوەیەکی بۆخۆی بڕیار نەداوە، وەک ئەوەى بت پەرست وموشریکەکان دەیڵێن.
Faccirooji aarabeeji:
وَأَنَّهُۥ كَانَ يَقُولُ سَفِيهُنَا عَلَى ٱللَّهِ شَطَطٗا
بێگومان بێ ئەقڵ ونەزانەکەمان (کەمەبەستیان پێی ئیبلیس بوو) درۆی نالەبار وقسەی ناپەسەند ونابەجێ دەربارەی اللە -سبحانه وتەعالا- دەکات کە مناڵ وھاوسەر دەداتە پاڵی، پاک وبێگەردی بۆ ئەو زاتە پیرۆزە لەوەی منداڵ وھاوسەری ھەبێت.
Faccirooji aarabeeji:
وَأَنَّا ظَنَنَّآ أَن لَّن تَقُولَ ٱلۡإِنسُ وَٱلۡجِنُّ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبٗا
ئێمە وامان دەزانی کە بت پەرست موشریکەکانی نەوەکانی ئادەم وجنۆکە ھەرگیز درۆ بەناوى اللە -تەعالاوە- ناکەن، کاتێک ووتیان پەروەردگار منداڵ وھاوسەری ھەیە، ئێمەش چاومان لەوان کرد و بەووتەی ئەوان باوەڕمان کرد.
Faccirooji aarabeeji:
وَأَنَّهُۥ كَانَ رِجَالٞ مِّنَ ٱلۡإِنسِ يَعُوذُونَ بِرِجَالٖ مِّنَ ٱلۡجِنِّ فَزَادُوهُمۡ رَهَقٗا
لەسەردەمی نەفامیدا بێگومان پیاوانێک لە بەنی ئادەم پەنایان دەبردە بەر پیاوانێک لە جنۆکە بۆ ئەوەی بیانپارێزن کاتێک ئەگەر شەو لە شوێنێکی ترسناکدا بمانایەتەوە، یەکێکیان دەیانووت: پەنا دەگرین بەگەورەی ئەم شیووە لەخراپەی نەفامانی ئەم گەل وھۆزە، جا جنۆکەکانیش ئەمەیان بەھەلزانی زیاتر توشی ترسیان کردن وماندوویان کردن.
Faccirooji aarabeeji:
وَأَنَّهُمۡ ظَنُّواْ كَمَا ظَنَنتُمۡ أَن لَّن يَبۡعَثَ ٱللَّهُ أَحَدٗا
ئەی جنۆکەکان بێگومان -زۆر لە- نەوەکانی ئادەم گومانیان وابوو، وەک گومانی ئێوە کە اللە -تەعالا- ئیتر پاش مردن کەس زیندوو ناکاتەوە بۆ لێپرسینەوە وپاداشتدانەوە.
Faccirooji aarabeeji:
وَأَنَّا لَمَسۡنَا ٱلسَّمَآءَ فَوَجَدۡنَٰهَا مُلِئَتۡ حَرَسٗا شَدِيدٗا وَشُهُبٗا
بەڕاستی ئێمە بەرەو ئاسمان ڕۆشتین بۆ دزین وگوێ بیستی ھەواڵ، کەچی بینیمان پڕکراوە لە پاسەوانی بەھێز لە فریشتەکان ناھێڵن ھچ کەس ووتە وھەواڵێک بدزێت، وەک پێشتر ئێمە دەمانکرد، وتیر ونەیزەکیش بەھەموو لایەکدا دەھاوێژرێت بۆ ھەر کەسێک نزیک بکەوێتەوە.
Faccirooji aarabeeji:
وَأَنَّا كُنَّا نَقۡعُدُ مِنۡهَا مَقَٰعِدَ لِلسَّمۡعِۖ فَمَن يَسۡتَمِعِ ٱلۡأٓنَ يَجِدۡ لَهُۥ شِهَابٗا رَّصَدٗا
بێگومان ئێمە پێشتر (پێش ھاتنی قورئان) لەھەندێک جێگای ئاسمان دادەنیشتین بۆ گوێگرتن لە ھەواڵی فریشتەکان، بۆ ئەوەی بیگەیەنین بە فاڵچیەکانی سەر زەوی، بەڵام ئێستا بارودۆخەکە گۆڕاوە لەئێستا بەدواوە ھەرکەس بیەوێت گوێ بگرێت یەکسەر تیر ونەیزەکێکی بۆ دەھاوێژرێت ودەیسوتێنێت.
Faccirooji aarabeeji:
وَأَنَّا لَا نَدۡرِيٓ أَشَرٌّ أُرِيدَ بِمَن فِي ٱلۡأَرۡضِ أَمۡ أَرَادَ بِهِمۡ رَبُّهُمۡ رَشَدٗا
بەڕاستی ئێمە نازانین ھۆکاری ئەم پاسەوانیه توندە چییە، ئایا ویستی زیان وخراپەیەک ھەیە بۆ خەڵکی سەر زەوی! یان اللە -تەعالا- ویستی خێر وچاکە وھیدایەتی ھەیە بۆیان، بەدڵنیاییەوە ھەواڵی ئاسمانمان لێبڕاوە.
Faccirooji aarabeeji:
وَأَنَّا مِنَّا ٱلصَّٰلِحُونَ وَمِنَّا دُونَ ذَٰلِكَۖ كُنَّا طَرَآئِقَ قِدَدٗا
بێگومان ئێمە کەسانێکی تەقوادار وچاکەکارمان تێدا ھەیە، وە کەسانێکی فاسق وخراپەکاریشمان تێدا ھەیە، کاتی خۆی هەوا وئارەزوو وڕێگا وڕێبازی ھەمەجۆرمان گرتبووە بەر (ئێستاش ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئاشکرا وڕوون ودیارە).
Faccirooji aarabeeji:
وَأَنَّا ظَنَنَّآ أَن لَّن نُّعۡجِزَ ٱللَّهَ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَن نُّعۡجِزَهُۥ هَرَبٗا
ئێمە دڵنیاین کە ھەرگیز ناتوانین لە دەسەڵاتی اللە -تەعالا- دەربچین لەزەویدا ئەگەر سەبارەت بەئێمە شتێکی بوێت، وە بەھەڵھاتن وڕاکردنیش ھەرگیز لەدەسەڵاتی ئەو ڕزگار نابین، چونکە لەھەموو کات وساتێکدا ئاگای لێمانە و بەزانست ودەسەڵاتی دەورمانى داوە.
Faccirooji aarabeeji:
وَأَنَّا لَمَّا سَمِعۡنَا ٱلۡهُدَىٰٓ ءَامَنَّا بِهِۦۖ فَمَن يُؤۡمِنۢ بِرَبِّهِۦ فَلَا يَخَافُ بَخۡسٗا وَلَا رَهَقٗا
بێگومان کاتێکیش کە گوێ بیستی ھیدایەتی قورئان بووین کە ڕێنموێنیکارە بۆ باشترین قسە وکردەوە، خێرا باوەڕمان پێھێنا، جا ھەرکەس باوەڕ بھێنێت بە پەرورەدگاری خۆی ئیتر ناترسێت کە کردەوە چاکەکانی لێ کەم بکرێتەوە، وناترسێت لەوەى گوناهی تر زیاد بکرێت بۆ سەر گوناهەکانى پێشووی.
Faccirooji aarabeeji:
Ina jeyaa e nafoore aayeeje ɗee e ngol hello:
• تأثير القرآن البالغ فيمَنْ يستمع إليه بقلب سليم.
گەورەیی کاریگەری قورئانی پیرۆز لەسەر ھەر کەسێک بەدڵێکی سەلامەتەوە گوێی بۆ بگرێت.

• الاستغاثة بالجن من الشرك بالله، ومعاقبةُ فاعله بضد مقصوده في الدنيا.
پەناگرتن بەجنۆکە ھاوەڵ -شیرک- بڕیاردانە بۆ اللە -تەعالا-، وە سزادانی ئەوەى شیرک بڕیار دەدات بەپێچەوانەی ئەوەى مەبەستی بووە لەدونیادا.

• بطلان الكهانة ببعثة النبي صلى الله عليه وسلم.
پوچەڵکردنەوەی فاڵچێتی بەھاتن وڕەوانەکردنی پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم-.

• من أدب المؤمن ألا يَنْسُبَ الشرّ إلى الله.
یەکێک لە ئەدەب وڕەوشتە جوانەکانی مرۆڤی باوەڕدار ئەوەیە ھەرگیز شەڕ وخراپە نەداتە پاڵ اللە -تەعالا-.

 
Firo maanaaji Simoore: Simoore Jinneeji (Baralli)
Tippudi cimooje Tonngoode hello ngoo
 
Firo maanaaji al-quraan tedduɗo oo - Eggo e haala Kurdiya wonande deftere Firo Alkur'aana raɓɓinaango. - Tippudi firooji ɗii

iwde e galle Firo jaŋdeeji Alkur'aana.

Uddude