Check out the new design

Firo maanaaji al-quraan tedduɗo oo - Eggo e haala Kurdiya wonande deftere Firo Alkur'aana raɓɓinaango. * - Tippudi firooji ɗii


Firo maanaaji Simoore: Simoori Ruum   Aaya:
وَعۡدَ ٱللَّهِۖ لَا يُخۡلِفُ ٱللَّهُ وَعۡدَهُۥ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعۡلَمُونَ
ئەو سەرکەوتنە بەڵێنی اللە تەعالا بوو، بەدیھاتنی ئەو بەڵێنە یەقین و دڵنیایی باوەڕدارانی زیاد دەکرد بە بەڵێنەکانی تری ئەو زاتە پیرۆزە کە باوەڕداران سەردەخات، بەڵام زۆربەی خەڵکی لەبەر کوفر و بێباوەڕیان لەمە تێناگەن.
Faccirooji aarabeeji:
يَعۡلَمُونَ ظَٰهِرٗا مِّنَ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَهُمۡ عَنِ ٱلۡأٓخِرَةِ هُمۡ غَٰفِلُونَ
ئاگاداری باوەڕ و ئەحکامەکانی شەرع نین، بەڵکو تەنھا ئاگاداری ڕواڵەتی ژیانی دونیان، ئەوەی پەیوەستە بە بژێوی ڕۆژانەیان و بنیاتنانی شارستانیەتی مادیگەرایی، بەڵام زۆر بێ ئاگان لە ڕۆژی دوایی کە ماڵی ڕاستەقینەییانە و ھیچ گوێی پێنادەن.
Faccirooji aarabeeji:
أَوَلَمۡ يَتَفَكَّرُواْ فِيٓ أَنفُسِهِمۗ مَّا خَلَقَ ٱللَّهُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَآ إِلَّا بِٱلۡحَقِّ وَأَجَلٖ مُّسَمّٗىۗ وَإِنَّ كَثِيرٗا مِّنَ ٱلنَّاسِ بِلِقَآيِٕ رَبِّهِمۡ لَكَٰفِرُونَ
ئایا ئەو بتپەرست و موشریکانە بیریان لە نەفسی خۆیان نەکردوەتەوە کە چۆن اللە تەعالا بەدیھێناوە و ڕێک و پێکی کردووە، اللە تەعالا ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەیشی لە نێوانیاندایە بەھەق دروست کردووە، نەک بەبێ ھوودە، وە کاتێکی بۆ ئاسمانەکان و زەوی دیاریکردووە، بێگومان خەڵکی باوەڕیان نییە بە دیداری اللە تەعالا لە ڕۆژی قیامەتدا، ھەر لەبەر ئەمەیە ئەوان بەکار و کردەوە چاکەکان کە اللە تەعالا لێی ڕازییە خۆیان ئامادە ناکەن بۆ ڕۆژی زیندووبونەوە.
Faccirooji aarabeeji:
أَوَلَمۡ يَسِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَيَنظُرُواْ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۚ كَانُوٓاْ أَشَدَّ مِنۡهُمۡ قُوَّةٗ وَأَثَارُواْ ٱلۡأَرۡضَ وَعَمَرُوهَآ أَكۡثَرَ مِمَّا عَمَرُوهَا وَجَآءَتۡهُمۡ رُسُلُهُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِۖ فَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيَظۡلِمَهُمۡ وَلَٰكِن كَانُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ يَظۡلِمُونَ
ئایا ئەوانە بەسەر زەویدا نەگەڕاون بۆ ئەوەی تەماشا بکەن و سەرنج بدەن لەسەرنجامی گەلانی بێباوەڕ و ئوممەتانی پێشوو کە زۆر بەھێزتر و بەتواناتر بوون لەمان، وە زەوییان دەکێڵا بۆ کشتوکال و ئاوەدانیان کردەوە زیاتر لەمان، وە پێغەمبەرانیان بەبەڵگە ڕوونەکانەوە بۆ ھات لەسەر یەکخواپەرستی کەچی باوەڕیان پێ نەکردن و بەدۆریان زانین، جا کاتێک اللە تەعالا لە ناوی بردن و سزای سەختی بەسەردا ڕشتن ستەمی لێ نەکردن، بەڵکو ئەوان خۆیان ستەمیان لە خۆیان کرد کاتێک بەھۆی بێباوەڕیانەوە خۆیان دووچاری لەناو بردن کردەوە.
Faccirooji aarabeeji:
ثُمَّ كَانَ عَٰقِبَةَ ٱلَّذِينَ أَسَٰٓـُٔواْ ٱلسُّوٓأَىٰٓ أَن كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَكَانُواْ بِهَا يَسۡتَهۡزِءُونَ
پاشان چارەنووسی ئەوانەی تاوان و خراپەکاریان کرد بەھاوەڵ بڕیاردان بۆ اللە تەعالا و گوناھ و تاوان ئەنجامدان، سەرەنجام و چارەنووسێکی گەلێک خراپ بوو، چونکە باوەڕیان نەکرد بە ئایەت و نیشانەکانی اللە تەعالا، وە گاڵتەیان پێدەکردن.
Faccirooji aarabeeji:
ٱللَّهُ يَبۡدَؤُاْ ٱلۡخَلۡقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥ ثُمَّ إِلَيۡهِ تُرۡجَعُونَ
اللە تەعالا ئەو خوایەیە سەرەتا مەخلوقات بەدیدەھێنێت بەشێوەیەک پێشتر ھاوشێوەی نەبووە، پاشان لەناویان دەبات، دوای ئەوەیش زیندوویان دەکاتەەوە و دەیانگێڕێتەوە، وە پاشانیش لە ڕۆژی قیامەتدا تەنھا بۆ لای خۆی دەگەڕێنەوە بۆ لێپرسینەوە و پاداشت و تۆڵە لێ سەندنەوە.
Faccirooji aarabeeji:
وَيَوۡمَ تَقُومُ ٱلسَّاعَةُ يُبۡلِسُ ٱلۡمُجۡرِمُونَ
لە ڕۆژێکیش کە قیامەت ھەڵدەستێ تاوانباران بێ ئومێد دەبن لە ڕەحم و بەزەیی اللە تەعالا، وە ھیوایان ھیچ نامێنێت، چونکە لەبەر بێباوەڕیان ھیچ بەڵگەیەکیان لای اللە تەعالا بەدەستەوە نییە.
Faccirooji aarabeeji:
وَلَمۡ يَكُن لَّهُم مِّن شُرَكَآئِهِمۡ شُفَعَٰٓؤُاْ وَكَانُواْ بِشُرَكَآئِهِمۡ كَٰفِرِينَ
وە ئەو کەسانەیش ئەوان لە دونیادا کردبوویان بە شەریک و ھاوەڵی اللە تەعالا و دەیانپەرستن، ناتوانن ھیچ تکا و شەفاعەتێکیان بۆ بکەن و لە سزای دۆزەخ ڕزگاریان بکەن، وە ئەوان ھیچ باوەڕیان نامێنێت بەوانەی کردبوویانن بە شەریک و ھاوەڵی اللە تەعالا، بێگومان سووک و ڕیسوایان کردن کاتێک پێویستیان بەوان ھەبوو، لەبەر ئەوەی ھەموویان وەک یەکن لەتیاچوون و بە ھیلاک چووندا.
Faccirooji aarabeeji:
وَيَوۡمَ تَقُومُ ٱلسَّاعَةُ يَوۡمَئِذٖ يَتَفَرَّقُونَ
ئەو ڕۆژەی قیامەت ھەڵدەستێ، خەڵک لێک جوودا دەکرێنەوە لە پاداشت دانەوە و تۆڵە لێ سەندنەوەدا، ھەرکەسێک بە گوێرەی ئەو کار و کردەوانەی لە دونیادا ئەنجامی داوون، ھەندێکیان لە شوێنە بەرزەکاندان، وە ھەندێکی تریشیان لە شوێنە پەست و زەبوونەکان و خواری خوارەوەی دۆزەخدان.
Faccirooji aarabeeji:
فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فَهُمۡ فِي رَوۡضَةٖ يُحۡبَرُونَ
بەڵام ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە و ئەو کار و کردەوە چاکانەیان ئەنجامداوە کە جێگای ڕەزامەندی اللە تەعالان، ئەوان لەناو باخ و باخاتێکدان گەلێک دڵخۆشن بەو ناز و نیعمەت و بەخششانەی کە ھەمیشەیین و ھەرگیز نابڕێنەوە.
Faccirooji aarabeeji:
Ina jeyaa e nafoore aayeeje ɗee e ngol hello:
• العلم بما يصلح الدنيا مع الغفلة عما يصلح الآخرة لا ينفع.
زانین و زانست بەوەی کاروباری دونیای پێ چاک دەبێت لەگەڵ بێ ئاگابوون لەوەی سوودى دەبێت بۆ دواڕۆژ دێت ؛ ئەمە هیچ سوودێکی نییە.

• آيات الله في الأنفس وفي الآفاق كافية للدلالة على توحيده.
ئایەت نیشانەکانی اللە تەعالا لە دەروونی مرۆڤ و گەردووندا بەسن بۆ ناسینی اللە و بە یەکتایی پەرستنی.

• الظلم سبب هلاك الأمم السابقة.
ستەمکردن ھۆکاری تیاچوونی گەلانی پێشوو بووە.

• يوم القيامة يرفع الله المؤمنين، ويخفض الكافرين.
ڕۆژی قیامەت اللە تەعالا پلە و یاپەی باوەڕداران بەرز دەکاتەوە و بێباوەڕانیش نزم و پەست دەکات و دەیانھێنێتە خوارەوە.

 
Firo maanaaji Simoore: Simoori Ruum
Tippudi cimooje Tonngoode hello ngoo
 
Firo maanaaji al-quraan tedduɗo oo - Eggo e haala Kurdiya wonande deftere Firo Alkur'aana raɓɓinaango. - Tippudi firooji ɗii

iwde e galle Firo jaŋdeeji Alkur'aana.

Uddude