Check out the new design

Firo maanaaji Alqur'aana Teddunde nden - Eggo e haala Kurdiya wonande deftere Firo Alkur'aana raɓɓinaango. * - Loowdi firooji ɗi


Firo maanaaji Aaya.: (12) Simoore.: Simoore korndolli
وَأَدۡخِلۡ يَدَكَ فِي جَيۡبِكَ تَخۡرُجۡ بَيۡضَآءَ مِنۡ غَيۡرِ سُوٓءٖۖ فِي تِسۡعِ ءَايَٰتٍ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ وَقَوۡمِهِۦٓۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ قَوۡمٗا فَٰسِقِينَ
دەستت بخە باخەڵی کراسەکەتەوە، ئەوەی لە پاڵ گەردنتدایە، دوای ئەوەی دەستت لە باخەڵت دەرھێنا بەسپێتی و درەوشاوەیی دێتە دەرەوە، سپی وەک بەفر نەک تووشی بەڵەکی ھاتبێت، ئەم نیشانەیەش لەو نۆ نیشانەیەیە کە نیشانەن لەسەر ڕاستی و ڕاستگۆیی تۆ، لەگەڵ ئەم دەستە سپی و درەوشاوەیە، نیشانەکانی تری: گۆچانەکە، و ساڵانی قات و قڕی، و کەم بوونەوەی بەروبوومی دار و دەرخت، وە تۆفان و لافاوەکە، کوللە، و ئەسپێ، و بۆقەکان، و خوێن، بەم بەڵگانەوە بڕۆ بۆ لای فیرعەون و گەلەکەی، بێگومان ئەوان گەلێکن دەرچوون لە تاعەت و گوێڕایەڵی اللە تەعالا و بێباوەڕ بوون پێی.
Tafsiraaɗe Aarabu ɗen:
Hino jeyaa e nafooje Aayeeje on ka hello ɗoo.:
• القرآن هداية وبشرى للمؤمنين.
قورئانی پیرۆز ڕێنومایی و موژدەیە بۆ باوەڕداران.

• الكفر بالله سبب في اتباع الباطل من الأعمال والأقوال، والحيرة، والاضطراب.
باوەڕ نەبوون بە اللە تەعالا ھۆکاری شوێنکەوتنی باتڵ و ناھەقیە لە کار و کردەوە و گوفتار و وتاردا، وە ھۆکاریشە بۆ سەرگەردانی و تێکچوونی دەروون.

• تأمين الله لرسله وحفظه لهم سبحانه من كل سوء.
اللە تەعالا بەڵێنی پاراستنی سەرجەم پێغەمبەرانی داوە لەھەموو خراپەیەک بکرێت بەرامبەریان.

 
Firo maanaaji Aaya.: (12) Simoore.: Simoore korndolli
Loowdi cimooje ɗe Tonngoode hello ngon
 
Firo maanaaji Alqur'aana Teddunde nden - Eggo e haala Kurdiya wonande deftere Firo Alkur'aana raɓɓinaango. - Loowdi firooji ɗi

iwde e galle Firo jaŋdeeji Alkur'aana.

Uddu