Check out the new design

Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Qurani Kərimin müxtəsər tərfsiri - kitabının Kürd dilinə tərcüməsi. * - Tərcumənin mündəricatı


Mənaların tərcüməsi Surə: ən-Nəml   Ayə:
إِنِّي وَجَدتُّ ٱمۡرَأَةٗ تَمۡلِكُهُمۡ وَأُوتِيَتۡ مِن كُلِّ شَيۡءٖ وَلَهَا عَرۡشٌ عَظِيمٞ
بێگومان من ژنێکم بینی فەرمانڕەوا و پاشای ئەوانە، وە ئەوەیشی ھۆکاری ھێز و دەسەڵاتدارییە ھەمووی پێدرابوو، وە تەختێکی پاشایی زۆر گەورەی ھەیە، لەوێوە کاروباری گەلەکەی بەڕێوە دەبات.
Ərəbcə təfsirlər:
وَجَدتُّهَا وَقَوۡمَهَا يَسۡجُدُونَ لِلشَّمۡسِ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَزَيَّنَ لَهُمُ ٱلشَّيۡطَٰنُ أَعۡمَٰلَهُمۡ فَصَدَّهُمۡ عَنِ ٱلسَّبِيلِ فَهُمۡ لَا يَهۡتَدُونَ
ئەم ژنەم بینی لەگەڵ گەلەکەی لە بری اللە تەعالا سوژدەیان بۆ خۆر دەبرد، وە شەیتان ھاوەڵ بڕیاردان و گوناھ و تاوان و کارە خراپەکانی بۆی ڕازاندبوونەوە، لەسەر ڕێگای ھەق و ڕاستی لایدابوون، لەبەر ئەوە ئەوان ڕێگای ڕاست نادۆزنەوە.
Ərəbcə təfsirlər:
أَلَّاۤ يَسۡجُدُواْۤ لِلَّهِ ٱلَّذِي يُخۡرِجُ ٱلۡخَبۡءَ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَيَعۡلَمُ مَا تُخۡفُونَ وَمَا تُعۡلِنُونَ
شەیتان ھاوەڵ بڕیاردان و گوناھ و تاوان و کارە خراپەکانی بۆی ڕازاندبوونەوە تاوەکو بەتاک و تەنھایی سوژدە نەبەن بۆ ئەو (اللە) یەی کە ھەرچی شتە شاراوە و نھێنییەکانی ئاسمان و زەوی دەردەھێنێت، ئەوەی لە ئاسمانە دەریدەھێنێت باران بۆ خەڵکی دەبارێنێت، و ئەوەیشی لە زەوییە دەریدەھێنێت ڕووەک و گژ و گیا و دار و درەختە، ئەو زاتە پیرۆزە ئاگاداری ھەموو کار و کردەوەكانتانە، ئەوەی دەیشارنەوە و ئەوەیشی ئاشکرای دەکەن، ھیچ شتێکی لا نھێنی و شاراوە نییە.
Ərəbcə təfsirlər:
ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ رَبُّ ٱلۡعَرۡشِ ٱلۡعَظِيمِ۩
اللە ئەو خوایەیە ھیچ پەرستراو و خوایەکی بەھەق جگە لەو نییە، پەروەردگاری عەرشی گەورە و مەزنە.
Ərəbcə təfsirlər:
۞ قَالَ سَنَنظُرُ أَصَدَقۡتَ أَمۡ كُنتَ مِنَ ٱلۡكَٰذِبِينَ
سولەیمان ڕووی کردە پەپوە سولەیمانە و پێی وت: تەماشا دەکەین و لێکۆڵینەوەی خۆمان دەست پێدەکەین تاوەکو بزانین، ئایا ئەوەی کە دەیڵێیت ڕاستە یان درۆیە و تۆ لە درۆزنانیت؟
Ərəbcə təfsirlər:
ٱذۡهَب بِّكِتَٰبِي هَٰذَا فَأَلۡقِهۡ إِلَيۡهِمۡ ثُمَّ تَوَلَّ عَنۡهُمۡ فَٱنظُرۡ مَاذَا يَرۡجِعُونَ
سولەیمان نامەیەکی نووسی و دایە دەست پەپوە سولەیمانە و پێی وت: ئەم نامەیەی من ببە بۆ خەڵکی سەبەء و تەسلیمی ئەوانی بکە، ئەمجا لە لایەکەوە بوەستە و بزانە لەبارەی نامەکەوە ئەوان چی دەڵێن.
Ərəbcə təfsirlər:
قَالَتۡ يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡمَلَؤُاْ إِنِّيٓ أُلۡقِيَ إِلَيَّ كِتَٰبٞ كَرِيمٌ
ئەوە بوو شاژنەکەی سەبەء نامەکەی وەرگرت و خوێندیەوە، وە پاشان دەست و پێوەند و گەورە پیاوانی کۆکردەوە و پێی وتن: ئەی گەورە و پیاو ماقوڵان: من نامەیەکی زۆر گەورە و بەرێزم پێگەیشتووە.
Ərəbcə təfsirlər:
إِنَّهُۥ مِن سُلَيۡمَٰنَ وَإِنَّهُۥ بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
ناوەڕۆکی ئەم نامەیە کە لە لایەن سولەیمانەوە ھاتووە بە (بسم اللە الرحمن الرحیم= بەناوی خوای بەخشندەی میھرەبان) دەست پێدەکات.
Ərəbcə təfsirlər:
أَلَّا تَعۡلُواْ عَلَيَّ وَأۡتُونِي مُسۡلِمِينَ
تێیدا نووسراوە: خۆتان بە گەورە مەزانن و لوت بەرزی مەکەن بەسەرمدا، بەملکەچی وەرن بۆ لام، وە خۆتان تەسلیمی ئەوە بکەن کە من بانگتان دەکەم بۆی کە تەوحید و یەکخواپەرستییە، وە وازیش بھێنن لە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان بۆ اللە، چونکە ئێوە لەگەڵ ئەودا خۆر دەپەرستن.
Ərəbcə təfsirlər:
قَالَتۡ يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡمَلَؤُاْ أَفۡتُونِي فِيٓ أَمۡرِي مَا كُنتُ قَاطِعَةً أَمۡرًا حَتَّىٰ تَشۡهَدُونِ
شاژنەکە جارێکی تر پێی وتنەوە: ئەی گەورە و پیاو ماقوڵانی گەلەکەم، بۆم ڕوون بکەنەوە من لەم بارەیەوە چی بکەم باشە، من ھیچ بڕیارێک نادەم ھەتا ئێوە ئامادە نەبن و ڕاوێژتان پێ نەکەم، لەبەر ئەوە ڕای خۆتانم پێ بڵێن.
Ərəbcə təfsirlər:
قَالُواْ نَحۡنُ أُوْلُواْ قُوَّةٖ وَأُوْلُواْ بَأۡسٖ شَدِيدٖ وَٱلۡأَمۡرُ إِلَيۡكِ فَٱنظُرِي مَاذَا تَأۡمُرِينَ
گەورە و پیاو ماقوڵانی گەلەکەی وتیان: ئێمە خاوەن چەک و ھێز و سەربازێکی گەورە و زۆرین، وە فەرمان و بڕیاریش لای تۆیە، تەماشا بکە و خۆت بزانە چی فەرمانێک ئەدەی پێمان، ئێمە گوێڕایەڵین و دەتوانین جێ بەجێی بکەین.
Ərəbcə təfsirlər:
قَالَتۡ إِنَّ ٱلۡمُلُوكَ إِذَا دَخَلُواْ قَرۡيَةً أَفۡسَدُوهَا وَجَعَلُوٓاْ أَعِزَّةَ أَهۡلِهَآ أَذِلَّةٗۚ وَكَذَٰلِكَ يَفۡعَلُونَ
شاژنەکە وتی: بێگومان ئەوەی من بزانم پاشاکان بچنە ھەر گوند و شارێکەوە دەست دەکەن بە خراپەکاری لە کوشتن و تاڵانی و ڕاوڕووت کردن، وە گەورە و پیاوماقوڵەکانیشی زەلیل و سووک و ڕیسوا دەکەن دوای ئەوەی کە پێشتر بە دەسەڵات و خاوەن ھێز بوون، وەک پێم وتن پاشاکان ھەمیشە ئا بەو شێوەیە دەکەن ئەگەر دەست بگرن بەسەر ھەر شار و گوندێکدا، بۆ ئەوەی ھێز و دەسەڵاتی خۆیانیان پیشان بدەن و ئەوانیش بترسێنن.
Ərəbcə təfsirlər:
وَإِنِّي مُرۡسِلَةٌ إِلَيۡهِم بِهَدِيَّةٖ فَنَاظِرَةُۢ بِمَ يَرۡجِعُ ٱلۡمُرۡسَلُونَ
بێگومان من دیاریەک دەنێرم بۆ خاوەنی ئەم نامە و گەلەکەی، دوای چاوەڕێ دەکەم کە نێرراوەکان بە چیەوە دەگەڕێنەوە دوای ناردنی ئەم دیارییە.
Ərəbcə təfsirlər:
Bu səhifədə olan ayələrdən faydalar:
• إنكار الهدهد على قوم سبأ ما هم عليه من الشرك والكفر دليل على أن الإيمان فطري عند الخلائق.
ڕێگری کردنی پەپوە سولەیمانە لە گەلی سەبەء لەو کار و کردەوەیەی لەسەری بوون، لە ھاوەڵ بڕیاردان و کوفر و بێباوەڕی، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئیمان و باوەڕ شتێکی فیترییە اللە تەعالا لە ھەموو مەخلوقات و بەدیھێنراوەکانی خۆیدا دایناوە.

• التحقيق مع المتهم والتثبت من حججه.
لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبار و بەدواداچوون بۆ سەلماندن و ڕاستی بەڵگەکانی.

• مشروعية الكشف عن أخبار الأعداء.
مەشروعیەت و دروستی کەشف کردن و زانینی ھەواڵی دوژمن.

• من آداب الرسائل افتتاحها بالبسملة.
یەکێک لە ئادابەکانی نامە نووسین ئەوەیە بە (بسم اللە الرحمن الرحیم) دەست پێ بکرێت.

• إظهار عزة المؤمن أمام أهل الباطل أمر مطلوب.
دەرخستنی عیززەت و دەسەڵاتی باوەڕداران لەبەرامبەر خەڵکانی باتڵ و ناھەق کارێکی پێویستە.

 
Mənaların tərcüməsi Surə: ən-Nəml
Surələrin mündəricatı Səhifənin rəqəmi
 
Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Qurani Kərimin müxtəsər tərfsiri - kitabının Kürd dilinə tərcüməsi. - Tərcumənin mündəricatı

Tərcümə "Quran araşdırmaları Təfsir Mərkəzi" tərəfindən yayımlanmışdır.

Bağlamaq