Check out the new design

የቅዱስ ቁርዓን ይዘት ትርጉም - የቁርአን አጭር ማብራርያ ትርጉም በኩርድኛ ቋንቋ * - የትርጉሞች ማዉጫ


የይዘት ትርጉም ምዕራፍ: አድ ዱኻን   አንቀጽ:
إِنَّ يَوۡمَ ٱلۡفَصۡلِ مِيقَٰتُهُمۡ أَجۡمَعِينَ
بێگومان ڕۆژی قیامەت، ئەو ڕۆژەی اللە تەعالا ھەموو شتێک یەکلایی دەکاتەوە و بەندەکانی جوودا دەکاتەوە لە یەکتر (چاکەکانیان بۆ بەھەشت و خراپەکانیشیان بۆ دۆزەخ) کاتێکی دیاریکراوی ھەموو بەدیھێنراوەکانە، ھەموویانی تێدا کۆ دەکاتەوە بۆ لێپرسینەوەی و پاداشت دانەوەی باوەڕداران و تۆڵە سەندەنەوە لە بێباوەڕان و گوناھباران.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
يَوۡمَ لَا يُغۡنِي مَوۡلًى عَن مَّوۡلٗى شَيۡـٔٗا وَلَا هُمۡ يُنصَرُونَ
لەو ڕۆژەدا ھیچ کەس و نزیک و خزمێک بۆ کەس و خزم و نزیکەکەی، وە ھیچ ھاوڕێیەک بۆ ھاوڕێکەی ھیچی پێ ناکرێت، وە ناتوانێت سوودی پێ بگەیەنێت، یان ڕێگری سزای اللە تەعالای لێ بکات، چونکە ئەو ڕۆژە موڵک و دەسەڵات تەنھا بۆ اللە یە، ھیچ کەسێک ناتوانێت بانگەشە و ئیدعای ئەوە بکات دەسەڵات و ھێزی ھەیە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
إِلَّا مَن رَّحِمَ ٱللَّهُۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
مەگەر کەسێک اللە تەعالا ڕەحم و بەزەیی پێدا بێتەوە، ئەوە سەرکەوتوو و سەرفرازە و سوود لەکار و کردەوە چاکەکانی دەبینێت کەپێش خۆی خستبوون، بێگومان اللە تەعالا زاڵ و بەدەسەڵاتە و ھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، وە زۆریش بەڕەحم و بە بەزەییە بەرامبەر ئەو بەندانەی تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
إِنَّ شَجَرَتَ ٱلزَّقُّومِ
بێگومان درەختی ژەقنەمووت کە اللە تەعالا لە بنی بنەوەی دۆزەخ ڕوواندویەتی.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
طَعَامُ ٱلۡأَثِيمِ
خواردنی کەسانی زۆر تاوانبارە، کەسانی بێباوەڕ لەبەرووبومی پیس و چەپەڵی ئەو درەختە دەخۆن.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
كَٱلۡمُهۡلِ يَغۡلِي فِي ٱلۡبُطُونِ
کاتێک بەری ئەم درەختە دەخۆن وەک زەیتی ڕەش لەناو سک و ھەناویاندا لەبەر زۆر گەرمیەکەی دەکوڵێت.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
كَغَلۡيِ ٱلۡحَمِيمِ
وەک ئاوێکی کوڵ بە کوڵ، کاتێک دەیخۆن ھەموو ھەناو و ناوسکیان ئەتاوێنێتەوە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
خُذُوهُ فَٱعۡتِلُوهُ إِلَىٰ سَوَآءِ ٱلۡجَحِيمِ
اللە تەعالا فەرمان دەکان بە فریشتە دەرگاوان و دڵڕەقەکانی دۆزەخ و پێیان دەفەرموێت: بیانگرن وڕایانکێشن و بەتوندی پەلکێشی ناوەڕاستی ئاگریان کەن.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ثُمَّ صُبُّواْ فَوۡقَ رَأۡسِهِۦ مِنۡ عَذَابِ ٱلۡحَمِيمِ
پاشان ئاوی کوڵا و کوڵ بکەن بەسەر ئەم سزادراوەدا، وە ھیچ کاتێک سزای لێی جودا ناکرێتەوە و لە كۆڵی نابێتەوە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ذُقۡ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡكَرِيمُ
بە گاڵتە و سووکایەتی پێکردنەوە و پێی دەوترێت: ئەم سزا بەئێش و ئازارە بچەژە، چونکە بێگومان تۆ لە دونیادا لەناو گەل و ھۆزەکەت زۆر بەدەسەڵات و ڕێزلێگراو بوویت.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
إِنَّ هَٰذَا مَا كُنتُم بِهِۦ تَمۡتَرُونَ
بەدڵنیاییەوە ئەم سزایە ئەو سزایە بوو کە ئێوە لە دونیادا گومانتان لێی ھەبوو کە لە ڕۆژی قیامەتدا ڕوو بدات، بێگومان ئێستا ھیچ گومانتان لێی نەما و بەچاوی خۆتان دەیبینن.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
إِنَّ ٱلۡمُتَّقِينَ فِي مَقَامٍ أَمِينٖ
بێگومان ئەوانەی لە پەروەردگاریان دەترسێن و فەرمانەکانی جێ بەجێ دەکەن و دووریش دەکەونەوە لە ڕێگرییەکانی لەو ڕۆژەدا لە شوێنێکی ئەمیندان و بێ ترس و دوورن لەھەموو خەم و پەژارەیەک.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
فِي جَنَّٰتٖ وَعُيُونٖ
ئەوەتان لەناو باخ و باخات و کانی و ڕووبار و سەرچاوەی خۆشدان لە ئاوریشمی ناسك و ئەستور دەپۆشن ڕوبەڕووی یەکتری دادەنیشن.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
يَلۡبَسُونَ مِن سُندُسٖ وَإِسۡتَبۡرَقٖ مُّتَقَٰبِلِينَ
لە بەھەشتدا جلوبەرگی ئاوریشمی زۆر ناسک و ئەستوور لەبەر دەکەن، وە بەرامبەر یەکتر دادەنیشن و پشت ناکەنە یەکتری، (سەرگەرمی قسە و باسی خۆشن لەناو خۆیاندا).
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
كَذَٰلِكَ وَزَوَّجۡنَٰهُم بِحُورٍ عِينٖ
ھەروەک بەو شێوەیە ڕێزمان گرت لەو خواناسانە، ھەروەھا ڕێزیان لێدەگرین بەوەی حۆریە چاو جوان و چاوگەش و چاو فراوانەکانیش دەکەینە ھاوسەریان.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
يَدۡعُونَ فِيهَا بِكُلِّ فَٰكِهَةٍ ءَامِنِينَ
بانگی خزمەتکارەکانیان دەکەن تاوەکو ھەموو جۆرە میوەیەکی بەھەشتیان بۆ بھێنن، وە بێ ترسن لەوەی ئەو میوانەیان لێ ببڕێت و نەمێنێت.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
لَا يَذُوقُونَ فِيهَا ٱلۡمَوۡتَ إِلَّا ٱلۡمَوۡتَةَ ٱلۡأُولَىٰۖ وَوَقَىٰهُمۡ عَذَابَ ٱلۡجَحِيمِ
بەھەتا ھەتایی و ھەمیشەیی تێدا دەمێننەوە، جگە لەو مردنەی لە دونیا چەشتیان ئیتر جارێکی تر نامرنەوە، وە پەروەردگاریان بەفەزڵ و چاکەی خۆی پاراستنی لە سزای سەختی ئاگری دۆزەخ.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
فَضۡلٗا مِّن رَّبِّكَۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ
بەفەزڵ و چاکەی پەروەردگارت - کەچوونە ناو ئەو بەھەشتی پڕ لەناز و نیعمەت و پاراستنیشی لە ئاگری دۆزەخ - بەڕاستی ئەوە سەرکەوتن و بردنەوەی گەورەیە، کەھیچ بردنەوە و سەرکەوتنێک ھاوشێوەی ئەوە نییە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
فَإِنَّمَا يَسَّرۡنَٰهُ بِلِسَانِكَ لَعَلَّهُمۡ يَتَذَكَّرُونَ
- ئەی پێغەمبەر - بەڕاستی ئەم قورئانەمان ئاسان کردووە بەزمانی تۆ کە زمانی عەرەبیە، بەڵکو پەند و ئامۆژگاری لێوەربگرن.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
فَٱرۡتَقِبۡ إِنَّهُم مُّرۡتَقِبُونَ
- ئەی پێغەمبەر - چاوەڕوانی سەرکەوتنی خۆت و تیاچوونی ئەوان بکە، بێگومان ئەوانیش چاوەڕوانی تیاچوونی تۆن، بەڵام سەرەنجام ھەر تۆ سەرکەوتووی ھەردوو دونیایت و ئەوانیش ڕیسوا و زەلیلی ھەردوو دونیان.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• الجمع بين العذاب الجسمي والنفسي للكافر.
کۆکردنەوەی سزای جەستەیی و دەروونی بۆ بێباوەڕان لەم ئایەتانەدا بەڕوونی دیارە.

• الفوز العظيم هو النجاة من النار ودخول الجنة.
بردنەوە و سەرکەوتنی گەورە، ئەو بردنەوە و سەرکەوتنەیە مرۆڤ بچێتە بەھەشت و ڕزگاری بێت لە ئاگری دۆزەخ.

• تيسير الله لفظ القرآن ومعانيه لعباده.
اللە تەعالا لەفز و دەستەواژە و ماناکانی قورئانی پیرۆزی ئاسانکردووە بۆ بەندەکانی.

 
የይዘት ትርጉም ምዕራፍ: አድ ዱኻን
የምዕራፎች ማውጫ የገፅ ቁጥር
 
የቅዱስ ቁርዓን ይዘት ትርጉም - የቁርአን አጭር ማብራርያ ትርጉም በኩርድኛ ቋንቋ - የትርጉሞች ማዉጫ

ከቁርአን ተፍሲር ጥናት ማዕከል የተገኘ

መዝጋት