Check out the new design

የቅዱስ ቁርዓን ይዘት ትርጉም - የቁርአን አጭር ማብራርያ ትርጉም በኩርድኛ ቋንቋ * - የትርጉሞች ማዉጫ


የይዘት ትርጉም ምዕራፍ: አስ ሷፋት   አንቀጽ:
فَكَذَّبُوهُ فَإِنَّهُمۡ لَمُحۡضَرُونَ
گەلەکەی ئیلیاسیان بەدرۆ دانا و باوەڕیان پێ نەکرد، وە بەو ھۆیەشەوە ئامادە دەکرێن لەسزای دۆزەخدا.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلۡمُخۡلَصِينَ
جگە لە کەسانی باوەڕداری موخلیس و دڵسۆز لەپەرستنی ناو گەلەکەی نەبێت، ئەوان ڕزگاریان دەبێت لەوەی بھێنێنرێن بۆ ناو سزای دۆزەخ.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَتَرَكۡنَا عَلَيۡهِ فِي ٱلۡأٓخِرِينَ
مەدح و سەنای ئیلیاسمان لەناو ئوممەت و گەلانی داھاتوودا بەچاکی و پاکی ھێشتەوە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
سَلَٰمٌ عَلَىٰٓ إِلۡ يَاسِينَ
درود و سەلامی نەبڕاوەی پاکوخاوێنی اللە تەعالا بۆ ئیلیاس، وە نزا و دوعای سەلامەت بوون بۆی لەھەموو ناخۆشی و خراپەیەک.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ
بێگومان ھەروەکو ئەم پاداشتە چاکەی ئیلیاسمان دایەوە، پاداشتی ھەموو چاکەکارانی ناو بەندە باوەڕدارەکانمان دەدەینەوە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
إِنَّهُۥ مِنۡ عِبَادِنَا ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
بێگومان ئیلیاس لەبەندە باوەڕدارە ڕاست و دروست و ڕاستگۆکانی ئێمە بوو، ئەو بەندانەی راستگۆ بوون لە باوەڕەکەیان لەگەڵ پەروەردگاریان.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَإِنَّ لُوطٗا لَّمِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
وە بێگومان لوط یەکێک بوو لە پێغەمبەرانی خوا، ئەوانەی اللە تەعالا ڕەوانەی کردن بۆ لای گەلەکانیان کە موژدەدەر و ترسێنەر بن بۆیان.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
إِذۡ نَجَّيۡنَٰهُ وَأَهۡلَهُۥٓ أَجۡمَعِينَ
ئەی موحەممەد باسی ئەوە بۆ گەلەکەت بکە، کاتێک لوط خۆی و کەسوکار و خێزانەکەیمان ڕزگار کرد لەو سزایەی نێررایە سەر گەلەکەی.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
إِلَّا عَجُوزٗا فِي ٱلۡغَٰبِرِينَ
جگە لە پیرەژنێک نەبێت (مەبەست پێی ژنەکەی لوط خۆیەتی)، ئەو سزایەی دابەزییە سەر گەلەکەی ژنەکەیشی گرتەوە، چونک وەک ئەوان بێباوەڕ بوو.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ثُمَّ دَمَّرۡنَا ٱلۡأٓخَرِينَ
پاشان ئەوانی ترمان لە گەلەکەی لەناوبرد، ئەوانەی بە درۆیان دانا و باوەڕیان نەکرد بەو پەیام و بانگەوازەی ھێنابووی.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَإِنَّكُمۡ لَتَمُرُّونَ عَلَيۡهِم مُّصۡبِحِينَ
- ئەی خەڵکی مەککە - ئێوەیش لەکاتی سەفەر کردنتان بۆ شام لەدەمەو بەیانیدا تێدەپەڕن بەلای شوێنەواری ماڵ و خانووە ڕوخاوەکانیاندا.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَبِٱلَّيۡلِۚ أَفَلَا تَعۡقِلُونَ
ھەروەھا شەویش تێدەپەڕن بەلایاندا، دەی ئیتر بۆ ژیر نابن، وە پەند وەرناگرن لەو سەرەنجامەی بەھۆی بێباوەڕی و داوێن پیسییانەوە پێی گەیشتن ، کە لەناو گەلانی تری پێشیندا وێنەی نەبووە ؟!
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَإِنَّ يُونُسَ لَمِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
وە بێگومان یونس یەکێک بوو لە پێغەمبەرانی خوا، ئەوانەی اللە تەعالا ڕەوانەی کردن بۆ لای گەلەکانیان کە مژدەدەر و ترسێنەر بن بۆیان.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
إِذۡ أَبَقَ إِلَى ٱلۡفُلۡكِ ٱلۡمَشۡحُونِ
کاتێک بەبێ مۆڵەت وەرگرتن لە اللە تەعالا لە گەلەکەی ڕایکرد و سواری کەشتییەکی پڕ لەسەرنشین و کەلوپەل بوو.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
فَسَاهَمَ فَكَانَ مِنَ ٱلۡمُدۡحَضِينَ
لەبەر پڕی و بارگرانی نزیک بوو کەشتییەکە نوقمی ناو دەریا بێت، سەرنشینەکان لەناو خۆیاندا تیرووپشکیان کرد تاوەکو ھەندێکیان بخەنە ناو دەریاوە لەترسی ئەوەی لەبەر زۆری سەرنشینەکانی نوقمی ناو دەریا نەبێت، ئەوە بوو یونس لەوانە بوو کە ناویان لەتیروپشکەکەدا دەرچوو کە بخرێتە ناو دەریاوە، سەرەنجام یونسیان خستە ناو دەریاوه.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
فَٱلۡتَقَمَهُ ٱلۡحُوتُ وَهُوَ مُلِيمٞ
جا کاتێک خستیانە ناو دەریاکەوە ماسییەکی گەورە (نەھەنگێک) یونسی قوتدا، وە شایانی لۆمە و سەرزەنشت بوو، چونکە بەبێ مۆڵەتی پەروەردگاری گەلەکەی بەجێھێشت و ڕووی کردە دەریا.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
فَلَوۡلَآ أَنَّهُۥ كَانَ مِنَ ٱلۡمُسَبِّحِينَ
بەڕاستی ئەگەر یونس لەو کەسانە نەبوایە کە زۆر یادی اللە تەعالایان دەکرد پێش ئەوەی ئەمەی بەسەر بێت، وە ھەروەھا ئەگەر تەسبیحات کردنی ناو سکی نەھەنگەكە نەبوایە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
لَلَبِثَ فِي بَطۡنِهِۦٓ إِلَىٰ يَوۡمِ يُبۡعَثُونَ
ئەوا تا ڕۆژی قیامەت لەناو سکی ئەو نەھەنگەدا دەمایەوە و دەبوو بە گۆڕی ئەو.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
۞ فَنَبَذۡنَٰهُ بِٱلۡعَرَآءِ وَهُوَ سَقِيمٞ
لەناو سکی نەھەنگەکە فڕێماندایە دەرەوە بۆ زەوییەکی ڕووتی بێ دار و درەخت و ئاوەدانی، ئەو لەبەر ئەوەی ھێندە لەسکی نەھەنگەکەدا مابوویەوە جەستە و لاشەی لاواز بوو بوو.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَأَنۢبَتۡنَا عَلَيۡهِ شَجَرَةٗ مِّن يَقۡطِينٖ
لەو زەوییە وشک و چۆڵەوانییە کە فڕێ درایە سەری ڕووەکی کولەکەمان بۆ ڕواند، تاوەکو لە سێبەرەکەیدا دانیشێ و لەبەرەکەیشی بخوات.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَأَرۡسَلۡنَٰهُ إِلَىٰ مِاْئَةِ أَلۡفٍ أَوۡ يَزِيدُونَ
ئەمجا بە پێغەمبەرێتی ناردمان بۆ لای گەلەکەی کەسەد ھەزار کەس بەڵکو زیاتریش دەبوون.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
فَـَٔامَنُواْ فَمَتَّعۡنَٰهُمۡ إِلَىٰ حِينٖ
گەلەکەی باوەڕیان پێھێنا و پەیامەکەیان بەڕاست زانی، اللە تەعالایش بەھرەمەندی کردن لەخۆشی و نیعمەتەکانی دونیا تاماوەیەک، تا ئەو کاتەی کاتی دیاریکراویان لەسەر زەوی کۆتایی ھات و مردن.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
فَٱسۡتَفۡتِهِمۡ أَلِرَبِّكَ ٱلۡبَنَاتُ وَلَهُمُ ٱلۡبَنُونَ
- ئەی موحەممەد - پرسیار لەو بتپەرست و موشریکانە بکە، پرسیاری نکۆڵی کردن، وە پێیان بڵێ: ئایا کچتان بۆ اللە تەعالا داناوە کەخۆتان حەزی پێ ناکەن، وە کوڕتان بۆ خۆتان داناوە کە پێتان خۆشە؟! ئەمە چی بەش کردنێکە بەشتان کردووە؟!
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
أَمۡ خَلَقۡنَا ٱلۡمَلَٰٓئِكَةَ إِنَٰثٗا وَهُمۡ شَٰهِدُونَ
چۆن بڕوایان وابوو کە فریشتەکان مێن، لە کاتێکدا ئەوان بەدیارەوە نەبوون و بەچاوی خۆیان نەیانبینی کە ئێمە فریشتەکانمان بەدیھێنا.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
أَلَآ إِنَّهُم مِّنۡ إِفۡكِهِمۡ لَيَقُولُونَ
موشریکەکان لە درۆکردنیان بەناوى الله تەعالاوە و هەڵەبەستنی درۆ بۆ ئەو زاتە پیرۆزە دەڵێن منداڵی بووە و ئەوان درۆ دەکەن لەم بانگەشەیاندا.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَلَدَ ٱللَّهُ وَإِنَّهُمۡ لَكَٰذِبُونَ
موشریکەکان لە درۆکردنیان بەناوى الله تەعالاوە و هەڵبەستنی درۆ بۆ ئەو زاتە پیرۆزە دەڵێن منداڵی بووە و ئەوان درۆ دەکەن لەم بانگەشەیاندا.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
أَصۡطَفَى ٱلۡبَنَاتِ عَلَى ٱلۡبَنِينَ
ئایا اللە تەعالا کچی بۆ خۆی ھەڵبژاردووە کە ئێوە ڕقتان لێی دەبێتەوە و حەزی پێ ناکەن، ھەڵیبژاردووە بەسەر کوڕاندا کە ئێوە پێتان خۆشە؟! نەخێر ھیچی وانیە، اللە تەعالا نە کوڕی ھەیە و نە کچ، لەکەس نەبووە و کەسیشی لێ نابێت.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• سُنَّة الله التي لا تتبدل ولا تتغير: إنجاء المؤمنين وإهلاك الكافرين.
سوننەت و باوی اللە تەعالا وایە و ھەرگیز ناگۆڕێت: اللە تەعالا باوەڕداران ڕزگار دەکات و بێباوەڕانیش لەناو دەبات.

• ضرورة العظة والاعتبار بمصير الذين كذبوا الرسل حتى لا يحل بهم ما حل بغيرهم.
پێویستە پەند و ئامۆژگاری وەربگیررێت لە سەرەنجامی ئەوانەی باوەڕیان نەکرد بە پێغەمبەران و بە درۆیان دانان، تاوەکو ئەوەی بەسەر ئەواندا ھات بەسەر ئەمانیشدا نەیەت.

• جواز القُرْعة شرعًا لقوله تعالى: ﴿ فَسَاهَمَ فَكَانَ مِنَ اْلْمُدْحَضِينَ ﴾.
بەپێی شەرع دروستە تیروپشک ئەنجام بدرێت، بەبەڵگەی ئەو ئایەتەی کە اللە تەعالا فەرموویەتى : (فَسَاهَمَ فَكَانَ مِنَ اْلْمُدْحَضِينَ).

 
የይዘት ትርጉም ምዕራፍ: አስ ሷፋት
የምዕራፎች ማውጫ የገፅ ቁጥር
 
የቅዱስ ቁርዓን ይዘት ትርጉም - የቁርአን አጭር ማብራርያ ትርጉም በኩርድኛ ቋንቋ - የትርጉሞች ማዉጫ

ከቁርአን ተፍሲር ጥናት ማዕከል የተገኘ

መዝጋት